بریندار کردنی شوانێکی کورد بە دەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

kmmk:
١٢ی خەزەڵوەر، شوانێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە “مێرگی سەید عەبدوڵڵا”ی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پایەگای نەجەفی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار، تەقەی لێکرا و برینداربووە.

بە وتەی سەرچاوە یەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی پایگای نەجەفیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار بە بیانووی “قاچاغی مەڕ و ماڵات بۆ باشوری کوردستان” تەقەیان لەو شوانە کوردە کردووە.

ئەم هێزانە سەرەڕای بریندارکردنی ئەو شوانە، دەستیان بە سەر ٩٠٠ سەر مەڕوماڵاتیی هاووڵاتییانی کورد داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: