هەواڵەکان

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک پاش ۲۰ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە

kmmk:

کۆڵبەرێکی گەنجی کورد بەناونیشانی “موسلیح قوڕەیشی” کوڕی سەید موراد و خەڵکیگوندی نماجەی سەربە پیرانشار کەلە کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەگرانی بریندار کرابوو بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ۱۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لەنەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست داوە وتەرمەکەیشی هێشتا لە نەخۆشخانەیە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

شیاوی کوتنە کە بەهۆی تەقە و کوشت وبڕی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەزاران گەنجی کۆڵبەری کورد یان کوژراون یان بریندار وکەمئەندام کراون بەچەشنێکە کەمتر بنەماڵەی کورد هەیە لەناوچە سنوورییەکان بەر گورزی ئەم هێزانە نەکەوتبێ و کۆستیان نەکەوتبێ ، بەچەشنێکە حکوومەت نەتەنیا خۆی بەبەرپرسیار نازانێ بەڵکوو ڕەوایەتی پێدەدات و لەکاتێکدا کۆڵبەران داوادەکەن لێمان مەدەن ،لەوڵامدا دەڵێن ئێمە بۆ کوشتنی ئێوە هاتووین و ئیزنمان پێدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سێ گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

مریوان؛ گەنجێک بە ۶ مانگ زیندان سزا درا

ســنە؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە