KMMK
ئارمانی غەفووری خوێندکاری لقی جوگرافیا لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان وچالاکی ژینگەپارێز کە ڕێکەوتی ۸ی گەلاوێژی سالی ۱۳۹۷ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو ڕێکەوتی ۹ی خەزەڵوەر گوازرایەوەبۆ زیندانی ئەو شارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەماوەی ئەم چه ند مانگەدا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نەبووە وهەرچەشنە پێوەندییەکی لەگەڵ دەرەوە وبنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو و تەنانەت لەم ماوە درێژەیشدا هیچ دادگاییەک نەکراوە ونیا لەبەر زەبری ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەدا بووە.
شیاوی کوتنە کە هەڕەشە ودەسبەسەری چالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی هەیە و هێنانەئارای کەشێکی ئەمنی بەسەر ئەو هەرێمەدا تادێت چڕتر دەبێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان