دادگای ورمێ دۆسیەی نوێ بۆ زیندانیێکی سیاسی کور دەکاتەوە

KMMK:

زیندانی سیاسی کورد موحەمەد پەتایش لە دوای ۹مانگ دەسبەسەر کردن و دادگایی نەکردن لە دادگای شارستانی ورمێدا دیسانەکە هەناردەی ژوری لێپرسینەوە کراوەتەوە بە گشتی دۆسیەێیکی نوێ بۆ هەڵدراوەتەوە .

ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرەتێکدا دەڵێت :

موحەمەدی پەتایش ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ ی هەتاوی بە تۆمەتی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا .
پێویستە بە بیری بێنینەوە موحەمەد پەتایش خەڵکی گوندی قەمتەرە سەربە شاری پیرانشارە لە پارێزگای ورمێ و لە دوای قۆڵبەست کردنی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە پیرانشار و خولی لێپێچینەوە و ماوەێیک دەستبەسەری لە پیرانشارەوە هەناردەی زیندانی ورمێ دەکرێت .

لە ڕۆژی سێشەمە ۹ی گەلاوێژ ۱۳۹۷ی هەتاوی دیسان بۆ وەرگرتنی زانیاری دانپێدانان و دروستکردنی بەڵگەی زۆرەملێ دیسان هەناردەی گرتوخانەی سپای پاسداران لە پیرانشار دەکرێتەوە .

هەرچەن هەتاکو ئیستا و پاش ۹مانگ ئەشکەنجە و دەستبەسەری لە سەر دۆسیەکەی بەڕێز ” پەتایش ” دادگاکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ قەرار و سزاێیکی ڕوونی بۆ موحەمەد پەتایش دیاری نەکردوە و دیارە پارێزەریش بۆ گیراوانی سیاسی کورد هەر بونی نیە تا بەرچاوڕونێیک لە ڕەوتی دۆسیەی موحەمەدیش هەبێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: