سێ کۆڵبەری کورد بوونە قوربانی

KMMK: چواری خەزەڵوەری ئەمساڵ هێزە ئەمنیە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری دەست کردی سەردەشت و قەڵادزێ لە ناوچەی قندۆڵ هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و لە ئەنجام دا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار دەبن، خالید موحەممەد پور لە بەشی کەلەکە و ئەمین خزر پور لە بەشی لاقیدا زامدرا دەبێت.

لە لاێکی تر لە هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێک بە ناوی موزەفەر حوسەینی خەڵکی گوندی گلیسان سەر بە مەرگەوەری ورمێ بە هۆی سەرماوە لە بەرزایەکانی دالامپەر گیانی لەدەست دەدات.

بە پێ ناوەندی ئامار و زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ تا ئێستا ۷۳ کۆڵبەر کوژراون و ٤۷ کۆڵبەریش بریندار و زامدار کراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: