گوشار بۆ سەر فەرناز ئاهەنگ خوش بۆ ئەنجامی لێدوانێکی تەلەفزیۆنی

گوشار بۆ سەر فەرناز ئاهەنگ خوش بۆ ئەنجامی لێدوانێکی تەلەفزیۆنی

گرتووخانەی ورمێ
کاربەدەستانی گرتووخانەی ورمێ رێگەیان گرت لە دیداری فەرناز ئاهەنگ خوش لەگەڵ بنەماڵەکەی

فەرناز ئاهەنگ خوش بەهۆی بەشداری نەکردن لە بەرنامەیەک بۆ دان پێ نان لە تەلەفزیۆن مافی دیدیاری لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەدرا

کاربەدەستانی گرتووخانەکە پێیان گوتووە:ئەگەر لێ دوان بدەیت ئازادی کاتیت پێ دەدەین
شایەنی ئاماژەیە ئەم بەندکراوە سیاسیە لە دوای تێ پەڕاندنی ۲ساڵ لە دەست بەسەر کردنی هێشتا لە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەشەو جارەنووسی بە هەڵ پەسێردراوی ماوەتەوە

فەرناز ئاهەنگ خۆش لە مانگی جۆزەردانی ساڵی۹۳هەتاوی لە پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وئاندامانی یەکێک لە حزبە کوردیەکان دەست بەسەر کراو زۆرتر لە یەک مانگ ئەشکەنجەو ئازار درا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان