KMMK:
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەردەشت ۱۵ کۆڵبەر وکاسبکاری کوردی مەحکووم کردبە غەرامەی نەخت.
ئەم کۆڵبەر و کاسبکارانە لەلایەن سپای پاسداران و پازگای کەپران دەسبەسەر کرابوون وبەتۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە زیندان وغەرامە مەحکووم کران.
ناونیشان و ئەو حوکمانەی بەسەریاندا سەپێنراوە :” کەماڵ عەلیزادە کوڕی کەریم ، جەماڵ ڕەحیم ڕەحیمی کوڕی عەزیز وشۆڕش پادرشی کوڕی محەممەد ئەمین،هەرکام بە دانی ۱۱۵۲۰۰۰۰ هەزار تمەن غەرامە و زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
محەممەد ڕەحیمی کوڕی سەلیم ، ڕەزا سەحرانەوەرد کوڕی محەممەد ڕەزا، مستەفا عەزیز زادە کوڕی قادر، سدیق فەقێ پوور، لوقمان ئاتەش کوڕی محەممەد ئەمین وزانیار حاجی خەلانی کوڕی ڕەحمان بە دانی ۷۶٤۰۰۰ هەزار تمەن غەرامەی نەخت و هەشت مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران. سدیق ژاڵە کوڕی عەبدوڵا، بە دانی ۷۲۰۰۰۰۰ هەزار تمەن و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران. ئۆمێد قوربانی زادە کوڕی ئیبراهیم و کەیوان الڵە مرادی کوڕی حەسەن ، هەرکام بەدانی ۵۶۷۰۰۰۰ هەزار تمەن غەرامەی نەخت و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون. زانیار زارعی کوڕی عەباس ،بە دانی ۵۷۶۰۰۰۰هەزار تمەن غەرامەی نەخت وشەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.سابیر یەحیاپوور کوڕی مستەفا، بەدانی ۵۲۸۰۰۰۰هەزار تمەن و ۶مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان