KMMK:
ڕۆژی ۳۰ی ڕەزبەری ئەمساڵ ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری سنە،” وریا خوسرەوی ” خەڵکی شارۆچکەی حەسەن ئاوایان لەو شارە دەسبەسەر و بۆشوێنێکی نادیاریان گوێستەوە.
لەلایەکی ترەوە هێزە ئەمنییەکاتی وەارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری سنە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی دوو برای کورد بەناوەکانی ” شەوگەرد و زانیار کوڵابی” و هەردووکیان دەسبەسەر وگواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردانە بۆ ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکان لەچارەنووسی ئەم شارۆمەندانە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان