KMMK:
سێ شەممە یەکی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ بۆ هەشتەمین ڕۆژ لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ئەشکەنجە ولێدانی زیندانیانی سیاسی و ڕێگری کردن لەگەڵ پشوو(مەرەخەسی)ی زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی، بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ” دوێنێ سێ زیندانی سیاسی ئەحمەد تەموویی، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان و تورەج ئیسمایلی” کەبڕیار بوو زانینی ڕێژەی ئەو خەسارەی بەهۆی لێدانەوە لێیان کەوتووە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ، بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی وپاشان گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو بەند.
ئەم سێ زیندانییە سیاسییە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕێژەی ئەو خەسارە بەهۆی لێدانەوە بەریان کەوتووە گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی یاسایی،پزیشکی یاسایی بۆ دەرکەوتنی ڕێژەی زەبرەکە ناردبوونی بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ لەنەخۆشخانەی خومەینی.بەرپرسانی زیندان تائێستەئەم زیندانیانەی بۆ دەرکەوتنی ڕێژە خەسار نەگواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی .
لەلایەکی دیکەوە دوو زیندانی “کامران دەروێشی وحەمید ڕەحیمی” کەلە ڕۆژی ۲۳ی ڕەزبەرەوە پاش لێدان وئەشکەنجە گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.دوێنێ سەرەڕای ئەوەی هێستا لە مانگرتندا بوون ،گەڕێنرانەوە بۆ ناو بەند.
بەکوتەی ئەم سەرچاوەیە
: بەرپرسانی زیندان ودادستان لەهەوڵ بۆ کۆتایی هێنانی مانگرتن لەخوازدنی زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی لە ورمێ،دوێنی سێ کەس لە زیندانییەکانیان بەناوەکانی “جەواد یوسفی، موحسین چەم و ئازاد محەممەدی” بانگهێشتی دادستانی کرد ولە چاوپێکەوتنێکدا دادستان بەڵێنی پێ دابوون کە وڵامی داواکارییەکان (مەرەخەسی)بە ئەرێنی دەداتەوە.
ئەم سەرچاوە لەدرێژەدا دەڵێ: ۶۱ بەندکراوی سیاسی و۱۰بەندکراوی بیروباوەڕی هێشتا لەناو مانگرتن لەخواردندان.
جێگەی باسە : ۲۹ی ڕەزبەر ،نێزیک بە۸۰ کەس لەئەندامانی بنەماڵەی تاقمێک لەزیندانیانی مانگرتوو بۆپشتیوانی لەداواکاری زیندانیان لەبەر دەرکەی زیندان کۆبوونەوەیان پێک هێناو هەندێکیشیان توانیان چاویان ە داوەری چاودێر بکەوێت کەلەلایەن ئەو دادوەرەوە هەڕەشە لە زیندانییەکان کرابوو کەئەگەر واز لە مانگرتن نەهێنن داهاتوویەکی باشی بۆیان ناێ.
شایانی کوتنە : نیوەڕۆی ڕۆژی ۲۳ی ڕەزبەر، لەڕووداوی لێان وئەشکەنجەی یەکێک لە زیندانیان بەناوی حەمید ئەحمەدی لەڵایەن ڕایەدرانی زیندانەوە ،بۆچەنددین کاتژمێر ئەم زیندانە شایەتی ناڕەزایی بەربڵاوی زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی بوو. هەرلەم ڕووداوەدا چەنددین زیندانی سیاسی دیکەیش لەلایەن زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان وبەااندانی ڕایەدارانی زیندان کەوتنە بە لێدان.لەناڕەزای دەربڕین بەرانبەر بە لێدانیزیندانیانی سیاسی و ڕێگری لە پێدانی مەرەخەسی بە زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی بە بیانوی ئەمنییەتی دۆسیەکەیان ۷۱ بەندکراو دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان