kmmk:
چالاکی ژینگەپارێزی کورد سەحەر کازمی کە ماوەی ۷۲ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سنە دەسبەسەر کراوە (ڕۆژی پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژ هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو وپاش پشکنین،وبردنی هەندێ لە کەلوپەلەتایبەتەکانی دەسبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییە) وهەنووکە لەگرتوخانەی ناوەندی سنە ڕاگیڕاوە و هەمووڕۆژێک بۆ لێپرسینەوەی دەگوازرێتەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعات.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەچەندد حەوتووی دەسپێکی دەسبەسەری لەڕێی تلەفونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە دەگرد بەڵام ماوەیەکی زۆرە ڕێگەی پێنادەن و هەنووکە دۆخ وچارەنووسی نادیارە.
جێگەی باسە پاش بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەدادگای سنەوە پێیان ڕاگەیاندوون کەبەمۆڵەتی دادستانی ڕاگیراوە وڕێگری لەئازادی کاتی ناوبراو دەکرێ.
چۆنیەتی ئەم هەواڵە لەلایەن تۆڕی هەواڵگری مافی مرۆڤی کوردستانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان