کوژرانی ژنێکی دووگیان لەشاری سنە بەدەستی هاوژینەکەی

kmmk: ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی دووگیان بەناونیشانی “پرشنگ” لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی هاوژینەکەی کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە،بەهۆی لێدانی زۆرەوە کە بەهاریکاری دایکی بکوژەکە جێبەجێ کراوە دەسپێک بڕبڕەی پشتی دەپسێنن وپاشان پەت دەخەنە ملی و ڕای دەکێشنە دەرەوە وهەربەو هۆیە هەم ژنە و هەم منداڵەکەی گیان لەدەست دەدەن.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەو ژنە جارێک ژیانی هاوبەشێکی پێک هێناوە و لەهاوژینەکەی پێشووی سێ منداڵی هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان