kmmk
ڕۆژی یەکشەمە ۲۹ی ڕەزبەر ۱۳۹۷ی هەتاوی مانگرتنی ۷۱ کەس لە زیندانیانی سیاسی شاری ورمێی تێپەڕاند .
بە پێی هەواڵەکەن زیاتر لە ٨۰کەس لە بنەماڵەی زیندانیان ئەمڕۆ بە گردبونەوە لە بەردەم زیندانی شاری ورمێ بە پشتیبانی لە زیندانیانی مانگرتو خڕ بونەتەوە پەیوەست بوون بە پشتیبانی هاودەنگی لە گەڵ داخوازی زیندانیانی مانگرتو.
شایانی باسە ڕۆژی ۲٤ی ڕەزبەر زیندانیانی سیاسی و باوەڕمەندی شاری ورمێ لە دوای ئەوەی بە لێدان و بێڕێزی کردن بەرپرسان کەوتنە گیانی سێ بەندکراو ۷۱ کەس لە زیندانیانی سیاسی و باوەڕمەندی گرتوخانەی ناوەندی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن و هەتاوەکو بەرپرسانی زیندان لەگەڵ پشوی یاسایی زیندانیان و پێداچونەوە بۆ کردەوە توند و تیژیەکانیان بەرانبەر بە زیندان نەکەن درێژە بە مانگرتنی خۆیان دەدەن .
لە لاێیکی ترەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئامەد لە باکوری کوردستان ڕاگەیاندوە لە بەندیخانەی لقی یەک و دووی شاری خارپێتی باکوری کوردستان زیندانیانی کورد لە مافە سەرەتاییەکان لە زیندانیان پێشێل دەکرێت و زیندانیان بە کەلەپچەکراوی تەداوی و دەرمان دەکرێت .
عەبدوڵا زەیتون هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئامەد ڕایگەیاندوە زیندانیان ڕووبەروی توند و تیژی دەبنەوە لە دەروەی زیندان و لە ناوزینداندا ئەشکەنجە دەکرێن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان