ئەفشین سۆهراب زادە بەندکراوی سیاسی کورد لەژێر مەترسی مەرگ دایە

ئەفشین سۆهراب زادە بەندکراوی سیاسی کورد لەژێر مەترسی مەرگ دایە

ئەفشین سۆهراب زادە گیراوی سیاسی کورد کە بە نەخۆشینی شێرپەنجە تووش بووە و خەریک تێ پەراندنی سزای ۲۵سال زیندانیەکەیەتی لە گرتووخانەی شاری میناب،باری جەستەیی زۆر ناجێگرەوە مەترسی مردنی زۆر بەجدی لەسەریە

ئەفشین سۆهراب زادە بۆ کەڵک وەرگرتن لە چاودێری پزیشکی بەردەوان لە دۆخێکی بەربەست و هەڵاواردن بەسەری بردووە.پێ ڕانەگەیشتنی پزیشکی و دواخستنی چارەسەریەکانی وای کردووە کە ناوبراو باری تەندرووستی کەوتووەتەمترسیەکی گەورەوە وئەگەری گیان لەدەست دانی هەیە

ئەفشین سۆهراب زادە لە ساڵی۲٠٠۹ بە تۆمەتی پەیوەندی بە یەکێک لە حزبە کوردیە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگایەکی چەند چرکەییەک بە بێ مافی پارێزگاری و مافی هەبوونی پارێزەر بە سزای ۲۵ساڵ زیندان ودوورخستنەوە سزادرا وتائێستا لە هەندێک لە گرتووخانەکانه ئێران دا هێڵراوەتەوە

ئەفشین سۆهراب زادە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە تووشی نەخۆشین گەلیک وەک شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە.ئەم گیراوە سیاسیە دوور خراوە لە گرتووخانەی میناب، پێشتر لە ساڵی۱۳۹٤هەتاوی نەشتەرگەری ریخۆڵەی بۆ کراوە وبە هۆی سەرنەکەوتوویی نەشتەرگەریەکە تووشی خوێن بەر بوونی ناوەوە بوو.
ناوبراو بۆ ناڕەزایی دەربرین هەمبەر بە ڕانەگەیاندنی چارەسەری پزیشکی وکەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەکە لە رۆژی ۲۳خەکەلێوە ئەمساڵ لێوەکانی خۆی دووراندەوە وبۆ چەندەمین جار دەستی دایە مان گرتن

لەم نێوەدا نەتەنیا رێخراوی لێبووردەیی نێونەتەوەیی زەختی کردە سەرئەوەی کە ناوبراو پێویستی بە چارەسەری جدی پزیشکی هەیە بەڵکۆ بەڕێوەبەری گرتووخانەی مینابیش ڕای گەیاند کە سۆهراب زادس لانی کەم یەک جار لە ڕوودای مردن بە هۆی کێشەی جسمیەوە رزگاری بووە.
بەهۆی تێچوونی زۆری پارە وکەم.دەستی بنەماڵەکەی ئەفشین سۆهراب زادە توانای پێ راگەیشتنی بەردەوامی پزیشکی نییە.
هێزە ئەمنیەکان لەکاتی قۆڵ بەست کردنی ناوبراو دەستیان بەسەرهەموو هەویە و بەڵگەی شوناسیا گرتووە ،بۆیە سۆهراب زادە ناتوانێت لە بیمە بۆ چارەسەری خۆی کەڵک وەر بگرێت،لەکاتێک دا بەپێی جاڕنامەیافی مرۆڤ و دان پێنانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وبەپێی یاساگەلی ناو خۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیڕەو کردنی بنەما ئەخلاقی و ویژدانی وئیسلامیەکان دەبوا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئازادی کاتی پێویست و هەناردن بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەری ئەم بەند کراوە سیاسیە هەوڵی بدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ئاماژە کردن بە بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کۆمەڵگای جیهانه وقەبووڵ کردنی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و بەڵێنی داوە کە پەیڕەو هەموو بەند ومادەکانی ئەم جاڕنامە بێت وهەلی جێ بەجێ کردنیان بۆ بڕەخسێنێت،ب پێویست دەزانێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە بەڵێن وبڕیارە کانی سەبارەت بەگیان و بۆ پێ راگەیشتن بەم گیراوە سیاسیە هەوڵ بدات بە بێ فەوتاندنی کات هەوڵەکانی بۆ چارەسەری وخزمەتگوزاریە پزیشکیەکان بەم بەندکراوە بخاتە گەڕ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،کۆماری ئیسلامی ئیران بە یەکەم بەر پرسی لە پاراستنی گیان وتەندروستی هەموو بەندکراوان وبەتایبەت گیانی وتەندرووستی ئەفشین سۆهراب زادە دەزانێت،ولە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو بۆ ئەم بەند کراوە سیاسیە کوردە کۆمارێ ئیسلامی ئێران بەیەکەم بەرپرس دەزانێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان