بانگهێشتی ۶کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
kmmk:
ڕۆژی ۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، شەش کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری سەقزبە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، حامید یەزدانی، سلێمان عەبدی،خالید عەبدواڵاهی،سەید عەلی حسێنی و ئەحمەد قادری، لەسەرداوای بەرپرسانی قەزایی بانگهێشت ولەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو لێپێچینەوەیان لەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم شەش مامۆستایە لەهەمبەر مانگرتنی حەوتووی ڕابردووی مامۆستایانی ئەم شارە لە ڕۆژانی ۲۲و ۲۳ی ڕەزبەر بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەسەرکرا.
شیاوی کوتنە کە؛ ڕۆژانی ۲۲و ۲۳ی ڕەزبەر لە ڕاگەیاندنێکی گشتیدا، مامۆستایان و گەلێک لە قوتابانەکانی شارەکانی ئێران،وڕۆژهەڵاتی کوردستان ،یەکدەنگ ویەک هەڵوێست مانیان گرت ئامادە نەبوون لەسەر پۆلەکان وانە بڵێنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان