kmmk
ڕۆژی ۲٤ی ڕەزبەر گەنجێکی ۲۰ ساڵ تەمەن بە ناوی فەرشاد ئەمینی لە گەڕەکی بەهارانی شاری سەقز بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
لە لاێیکی ترەوە لە ۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ لە شاری ڕەوانسەر ژنێک بەناوی” نیلا مورادی” ناوی باوک مەحمود و دانیشتوی گوندی “گەڕاوی سەرو “بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە ، ڕاگەیەندراوە ماوەێک پێش ژیانی هاوبەشی تێکچوبوو .
بە خراپ بونی باری ئابوری ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵات کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکان ڕوو لە زیادی کردوە هەر ئەمەش ڕەنگە یەکێک لە هۆکاری خۆکوژیەکانی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


