پۆلیسی ئاڵمانیا / هاووڵاتێیکی کوردی دەستبەسەر کردوە و مەترسی دیپۆرتی لە سەرە

kmmk

سەرلە بەیانی هەینی ۱۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨ پۆلیسی فیدڕاڵی ئاڵمان هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتێیکی کورد بە ناوی “عوسمان یوسف تاهیر ” لە شاری فڕانکفۆرت دەستبەسەریان کردوە و مەترسی دیپۆرتی بۆ وڵاتی ڕۆمانی هەیە .

هاوژینی عوسمان یوسف پێڕاگەندین کە پۆلیس لە بەر درگای ماڵەکەمان چاوەڕێی هاتنەدەرەوەی هاوژینەکەی دەکردم و هەر لە ماڵ چوەدەروە بەبێ لێپێچینەوە قۆڵبەستیان کرد و هەناردەی دایرەی پۆلیسیان کردوە .
عوسمان یوسف تاهیر لە دایکبوی شڕناخ لە باکوری کوردستانە و لە دوای ئەوەی گوندەکەیان ساڵی 1992 لە لایەن حکومەتی تورکیەوە وێران دەکرێت دەچنە باشوری کوردستان و لە مەخمور نیشتەجێ دەبن . لە دوای تێکچونی باشور و پەلاماری حەشدی شەعبی بۆ مەخمور جارێکی تر ئاوارە دەبێت و ڕێگەی هەندەران دەگرێتەبەر و لە وڵاتی ڕۆمانی بە زۆر پەنجەمۆری پۆلیس دەکرێت و دواتر لە مانگی ئاپریلی ۲۰۱٨ لە ئاڵمانیا بە فەرمی داوای پەنابەری دەکات و داواکەی ڕەد دەکرێتەوە و ئیستا بە مەبەستی دیپۆرت بۆ وڵاتی ڕۆمانی دەستبەسەر کراوە و وڵاتی ڕۆمانیش بە دڵنیایەوە لە دوای ۲٥ ساڵ دیپۆرتی تورکیای دەکاتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان