ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ڕامین حسێن پەناهی لە لایەن ئیتلاعاتـەوە

kmmk: چوارشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە بنەماڵەی ڕامین حسێن پەناهی چالای سیاسی کورد کەلەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرا، ڕاگەیەندراوە کە : مافی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی ناوبراو یان نییە.

ڕەفیق حسێن پەناهی برای ڕامین حسێن پەناهی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵگری نها ڕایگەیاندووە : شوی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بە بنەماڵەکەمیان ڕاگەیاندووە کە مافی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی ڕامین حسێن پەنایمان نییە، بەو هۆیەوە ڕێوڕەسمەکە بە دەستووری کوردەواری  لەماڵی باوکم بەڕێوە دەچێ.

ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد لە پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دەسبەسەر کرا و لەخەزەڵوەری هەمان ساڵ بەتۆمەتی «بەغی» بەئێعدام مەحکووم کرا و لە ۱۷ ی خەرمانانی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد «زانیار و لوقمان مورادی» بەبێ ئاگاداری پێشووتر ئێعدام کران.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان