KMMK:
سێشەنبە ۲٤ی رەزبەری ۹۷ کاتژمێر ۲ی سەرلە بەیانی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پۆلێک کۆڵبەر ڵە تەمرچیانی پیرانشار دەخەنە کەمینە و دەیاندەنە بەر دەسرێژ.
لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا کۆڵبەرێک بە نێوی سەید موسڵیح خەڵکی گوندی نەمنجە بریندار دەبێ.
جێگای باسە کە ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ساعتی ۳ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار.
جێی ئاماژەیە کە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە راشکاوی رایانگەیاندوە کە فەرمانی تەقە و کوشتنیان داوەتە هێزە سەربازییەکانیان.
کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەکاتێک دایە کە رۆژهەڵاتی کوردستان خراپترین رێژەکانی هەبوونی دەرفەتی کاری هەیە و بێکاری لە ئاستێکی زۆر دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان