kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “کاوە دشمیر” خەڵکی گوندی “گزگسەک” ی سەربە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەکاتێکدا کۆمەڵێک لەکۆڵبەران سەرقاڵی کۆڵبەری بوون ،کەوتنە بەر پەلاماری ئەم هێزانە ولانیکەم کۆڵبەرێک برینداربووە و تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نەزانراوە کە چەندد کەسی دیکە بەر ئەو پەلامارە کەوتوون.
شیاوی کوتنە کوشتن و ڕاوەدونانی کۆڵبەرانی کورد وەکوو تیرۆر وایە، چون ئەم هێزانە بە ئەنقەست و بەئامانجی کوشتن لەشوێنی کاریان پەلاماریان دەدرێت وسەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم دیاردە نەشیاوە، حکوومەت بەردەوامە لە کوشت و بڕیان، و کردەوەکە سیاسی ئەمنییە لەچاوی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەحاڵێکدا ئەم کۆڵبەرانە تەنیا لەمەڕ بژیوی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان ئەم کارە پڕ مەترسییە هەڵدەبژێرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان