KMMK:
یەکشەممە ۲۲ی ڕەزبەر، گەنجێکی کوردی خەڵکی گوندی “قەڵاجی” سەربە شاری مەریوان پەتی بۆخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ” بەختیار بەهمەنی” ۳۲ساڵ تەمەن وخاوەنی دوو منداڵە کەلەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.”
خۆکوژی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەزۆری بەهۆی دۆخی ناجێگیری ئابووری و نەبوونی هیوا بە داهاتووی ڕووناک دێتە ئاراوە،دۆخی خراپی ئابووری لە جوگرافیای ئێران، بووە بەهۆی سەرهەڵدانی کێشە وگرفتی لەڕادەبەدەر لەئاستی کۆمەڵگادا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان