KMMK:بە گوتەی پەرڵەمانتاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قەسری شیرین: نیزیکەی ۳۰٪ کرێچییانی خانووە رووخاوەکانی کرماشان بە هۆیی هەڵاوەسانی ئابوری توشی گرفتی دابنین کردنید کریێ خانوو هاتون و بەو هۆیەوە بە ناچاری لە سەر شەقامەکان ژیان بەسەر دەبن.
لە لاێکی دیکەوە بە وتەی فەرمانداری دەوڵەت بۆ سەرپێڵی زەهاو: لەم مانگەوە دەبێت بوومەلەرزە بەرکەوتوانی کرماشان و دەورو بەری پارەی ئاو و کارەبا و گازی ماڵان بدەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە لە دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان بە تایبەتی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو توشی وێرانی زۆر هات کە ئێستاش خەڵکی ئەم ناوچەیە لە سەرەتایی ترین پێداویستیەکانی ژیان وەک ئاوی خاوێن، خۆراک و جل وبەرگ بێبەشن کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە کەم و کورتی یارمەتی ئەم لێقەوماوانەی داوە.
هەر چەند کەسانێک کە یارمەتی ئەم لێقەوماوانە دەکەن دواتر لە لایەن کاربەدەستانی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران توشی لێکۆڵینەوە ی توند و چاو لێسورکردنەوە دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان