درێژەی بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەفسانە وشاهۆ بایزیدی
لەداوی تێپەڕبوونی چەندین حەوتوو لە قۆڵ بەست کردنی ئەفسانە وشاهۆ بایزیدی،بنەماڵەی ئەم خوشک وبرایە هێشتا لە چارەنووسی رۆڵەکانیان کە قۆڵ بەست کرابوون بێ ئاگان نیگەرانن
بە پێی هەواڵی ماڵ پەڕی هەرانا، ئەفسانە وشاهۆ بایزیدی ،خوشک وبرای بۆکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەودای چەند رۆژ قۆڵ بەست کران وراگوێزی شوێنێکی نادیار کراون
بنەماڵەی بایزیدی بۆ ئاگاداربوون لە ڕۆڵەکانیان دەستیان دایەو هەوڵ وتەقالایەکی بەربڵاو،سەرەڕای ئەوەی کە بەشێوەگەلێ نافەرمی پێیان راگەیاندرا کە شاهۆ بایزیدی لە بنکەی ئاسایش وزانیاری بە قۆڵ پێچی هێڵراوەتەوە بەڵام هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەفسانە بایزیدی لە بەر دەست دا نییە
بنەماڵەی بایزیدی بە ئاماژەدان بەوەی کە پێشتر چەندین جار ئەفسانە بانگهێشتی بنکەگەلی ئاسایش کراوە و دەنگۆی هێشتنەوەی درێژ خایەن یان پێ راگەیاندراوە لە چارەنووسی ناوبراو و دۆخی رۆلەکەیان نیگەرانن
ئەفسانە بایزیدی خوێندکاری کوردی زانکۆ لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە۵گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵی خۆی قۆڵ بەست کرا. هێزەکان لەکاتی قۆڵ بەست کردنی ناوبراو هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نەبووەو لە هۆکاری دەست بەسەرکردنەکە هیچ روون کردنەوەیەکیان نەداوە
شاهۆ بایزیدی،برای ئەفسانە چەند رۆژ دواتر لە ۹گوڵان بە هۆگەلی نادیار و هاوشێوە لەگەل ئەفسانە دەست بەسەرکرا