موحەمەد ساڵەحی شەکەری دەست‌بەسەر کرا

موحەمەد ساڵەحی شەکەری دەست‌بەسەر کرا
KMMK:
یەک شەمە ۱۵ی رەزبەر، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی موحەمەد ساڵەحی شەکەری لە شاری سەقز و ناوبراویان دەست‌بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی زانیار: موحەمەد ساڵەحی‌شەکەری لە مامۆستایانی شاری سەقز کە ۲۴ ساڵە بە مامۆستاییەوە سەرقاڵە و لە ساڵی ۸۸ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبە ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەست‌بەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە: لە هۆکار و شوێنی دەست‌بەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیاریەک لە بەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان