دەسبەسەر کردنی گەنجێکی کامیارانی و هەناردەکردنی بۆ شوێنێکی نادیار
لەلایەن ؛کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرت و ئەوهەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،ئەمڕۆ پێنج شەمۆ کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی هێزەلیباس شەخسیەکان و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێرش بردنەسەر ماڵی شاهۆ سادقی ،دەسبەسەری دەکەنو دەیبەن بۆ شوێنێکی نادیار .پێویستەباس بکرێت بنەماڵەی سادقی هەوڵ دەدەن کە لە چۆنیەتی وهۆکاری دەسبەسەر کردنی کوڕەکەیان ئاگادار بن ،بەڵام هێزە ئەمنیەکان ولق وپۆکانیان هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە پێیان .
ئێستاش بنەماڵەی ناوبراو هیچ هەواڵێکیان لە کوڕەکەیان نییە ونەشیان توانیوە شوێنی دەسبەسەرکردنی ئەم گەنجە بزانن .
لەچەند مانگی ڕابرودودا دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕوی لەزیادییە وئاگاداری دەستبەسەری بێسەرەوبەرەی هاووڵاتیانین .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کرێکارانی بازاڕی سنووری میهران دەستیان دایە مانگرتن
- درێژەی بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەفسانە وشاهۆ بایزیدی