دیسان کوشتنی ژنان، ئەمجارە لە بەریتانیا

KMMK: ئاڤان نەجمەدین ۳۲ سالە رۆژی سێ شە ممە لە شاری ستۆن ئۆنترێنتی به ریتانیا لە ماڵەکه ی خۆیدا کۆژرا.

ئاڤان دایکی ٤ مناڵی لە ٤ تا ۱۱ ساڵەیەو گوتراوە ویستویەتی لە مێردەکەی تەڵاق وەرگرێ. پۆلیس ئێستا ۳ کەس کە گومانیان لە سەرە دەستبەسەری کردوون.
ژن کووژی لە ئەوروپا و له هر شوێنیک ئەوپەڕی توندوتیژی پیاو و مێشکی پیاو تەوەرە کە ماڤی ژیان لە ژنان زەوت دەکا و هەر کات ژن بڕیاردەدا خۆی چۆنیەتی ژینی هەڵبژێرێ ئەو ترسە، روبه روی دەبێ یان هەوڵ لە سەر کووشتنی دەدرێ.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان