KMMK: دوانیوەڕوی ڕۆژی هەینی ۱۳ ڕەزبەری ۱۳۹۷ هەتاویی هێزە ئه منیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوری سەردەشت و نیزیک گوندی دیناران کۆمەلێک کۆلبەر دەدەنە بەر دەسترێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کوڵبەر بە سەختی بریندار دەبن.
ناو ونیشانی ئەم دوو کۆڵبەرە بە م شێوەیە: ئومێد سالح پور ۲۳ ساڵان و کەمال قادریان ۲۸ سالان و خێزاندارە. ئەم دوو کۆڵبەرە لە بەشی لاقیان دا بریندار بوون کە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری سەر دەشت.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە چری خەریکی هێرشیەکانیەتی بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران کە لەم ماوەیەدا بە دەیان کۆڵبەر کوژراون و بە سەدانی تریش بریندار بون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان