KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد بەناونیشانی ” عەدنان قادری” ەڵکی گوندی ” یەنگیجە” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان کراو لێکۆڵینەوە ولێ پێچینەوی لەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە ناوبراو بە تۆمەتی ساز کردنی پەیکەرەی “شەریف باجوەر” چالاکی مەدەنی وژینگەپارێزی ولەئەندامانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا،بوو ،هاکات لەگەڵ هونەرمەندێکی دیکەی خەڵکی گوندی “نێ” بەناونیشانی “ئارام بامداد” پەیکەرەی ناوبراویان ساز کردبوو ،لێپێچینەوەی لەسەر کراوە وپاش چەندد کاتژمێر ڕاگرتن و هەڕەشە ئازاد کراوە.
جێگەی باسە سێی خەرمانانی ئەمساڵ چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەناوەکانی ” شەریف باجوەر”، ” ئومێد کۆنەپۆشی”، ” محەممەد پژووهی” و” ڕەحمەت حەکیمی؟نیا” لەکاتی ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی دەورووبەری پیلە و سەلەسی مەریوان هەربە پلانی حکوومەت ئاگریان تێبەردرا وگیانیان بەخت کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان