kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنج بەناونیشانی ” م. س” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێــــنا.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: تەمەنی ئەم ژنە ۲۰ساڵ بووە و خەڵکی گوندی” قانزالی”یه ، و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی هێناوە.
شایانی کوتنە، سەرەڕای هەبوونی بەردەوامی کەلتووری پیاوسالاری و کۆیلەکردنی ژنان و گوشار لە هەمبەر ڕەگەزی مێ و دەیان دیاردەی دیکە، لەگەڵ هەژاری و نەداری، هەڵکشانی هەمان دیاردە ژنان دەبنەوە ڕۆژەڤ و دیسان گوشارەکان بۆ سەر ڕەگەزی سەرکوتکراو لەلایەن کۆمەڵگا و حکوومەت و بنەماڵەوە زەق دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان