KMMK :
چالاکێکی مەدەنی بە ناوی سادق رۆستەمی خه ڵکی شاری سنە بە تۆمەتی تەشهیر و سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی یەکی دادگای ئێران لە شاری سنە بانگهێشت کراوە .
لە بانگهێشتەکەدا داوای لێکراوە کە ڕۆژی ۱٥ی رەزبەری ئەمساڵ بچێتە بەردەم بەشی یەکی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامیی لە سنە .
شایانی باسە بانگهێشت ولێکۆڵینەوە لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە هۆیی کەشی ئەمنی لە چەند مانگی ڕابردودی ئێران لە زیادبونێکی بەرچاو دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


