KMMK:
دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەڵماس بەناوەکانی “عەبدولعەزیز فەنەکی” و ” میرحاج عەلیزادە” لەڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی بریندار بوون.
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی ” چل مەڕی شەهیدان” هەڵکەوتوو لە سنووری ورمێ تەقەیان کرد لە گرووپێک کۆڵبەر ولە ئەنجامی ئەم تەقە لێکردنە دوو کۆڵبەر بەگرانی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆخی گشتی عەبدولعەزیز فەنەکی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
جێگەی باسە کە حکوومەتی ئێران بە شێوەی سیستەمانە دەستی داوەتە کوشتنی کۆڵبەرانی کوروو وساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لەکۆڵبەران دوکوژرێن یان بریندار دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان