هەواڵەکان

گیان لەدەست دانی لاوێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

kmmk: رۆژی دوو شەممە ۲ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لاوێکی کوردی کرماشانی بەندکراو لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی شاری کەرەج بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو بەندیخانەیە گیانی لەدەست داوە.

بە پێی راپۆرتەکە: ئەم لاوەی کورد ناوی ” وەحید عیلمایی” خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتوی شاری کەرەجە کە چەند رۆژێک پێش گیان لەدەست دانی لە لایەن هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێت و پاشان لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزەدا گیانی لە دەست دەدات.

جێگای ئاماژەیەکە: هێزە ئەمنیەتی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نەشیاوترین و دڕندانەترین شێواز هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندکراوان دەکەن و لە ناوەندە کانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی ئەم هێزانەدا دەست بەسەر کراوان زۆر نامرۆڤانە دەخرێنە ژێر ئەشکەنجە و ئازار، ئەم هێزانە بۆ وەرگرتنی دانپیانان تا مردن گیراوان و دەست بەسەر کراوان ئەشکەنجە دەدەن و بە هیچ شێوەیەک لە لایەن هیچ ناوەندێکی بەرپرسەوە لێپرسینەوەیان لێ ناکرێت و تەنانەت پارێزگاریشیان لێوە دەکرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سپای پاسداران بە بیانوی مانۆڕی نزامییەوە تا کاتژمێر ۳ی ئێوارە هەڵمەتی ئاگرکوژانەوەی شاهۆی ڕاگرت

کەیوان مینوویی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بۆ زیندان گوازرایەوە

گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لەسەردەشت