ڕۆژنامە نوسی کورد ئیجلال قەوامی حوکمی زیندانی بە سەردا سەپێنەرا

KMMK :
ئیجلال قەوامی ڕۆژنامە نوس و چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگای ۱۰۹ ی تاوانی ۲ی ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندا بە مەبەستی شێواندنی بیر و باوەڕی گشتی ، بە ۸ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا .

ناوبرا مانگێک لەمەوبەر لە ئەم کەیسە دا تاوانەکانی بۆ خۆێندرابۆوە . ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئەم چالاکیە مەدەنیە لە پەیوەندی لەگەڵ کەیسێکی تر ، لە ۲۲ی گەڵارێزانی ئەمساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشی چواری دادگای پێداچونە دادگایی دەکرێت .

شایانی باسە لە چەند مانگی ڕابردوو چەندین چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: