هەواڵەکان

مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسی کورد ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا

kmmk: مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ زیندانی کراوە لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلاب لە ورمێ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە ئوپۆزیسیۆنە کوردەکانەوە بەئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی زانیاری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە خەڵکی شاری شنـۆ ،لە ۱۲ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەیەکێک لە گوندەکانی شاری شنــۆ بە تەقەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار و دەسبەسەر کراوە.ناوبراو پاش دەسبەسەری گوازراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ و بەتۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەشکەنجە ولێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

ڕێوڕەسمی دادگایی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی۲۹ی گەلاوێژ لەلقی دووی دادگای ئینقلاب لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێلوو بەبێ ئیزنی هەبوونی پارێزەربەڕێوە چووە ویەکی ڕەزبەر حوکمی ئێعدامی بەشێوەی فەرمی لە زینداندا پێ ڕاگەیەندراوە.

لەم حوکمە کە بەرگەیەکی لەکاتی پێ ڕاگەیاندندا لەلایەن بەڕێوەبەری حوکمەکان دیتووە، سەپاندنی حوکمی ئێعدام تەنیا بەپێی زانستی دادوەر هاتۆتە ئاراوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی ، ٤۰ساڵ تەمەن و خێزاندار وخەڵکی شاری شنــۆلە ساڵی ۸۹یش بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر وپاش تێپەڕاندنی ۱٤مانگ زیندان لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرابوو.

جێگەی باسە برایەکی ئەم زیندانییە سیاسییە مەحکووم بە ئێعدامە بەناونیشانی نورەدین ئیبراهیمی ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە کوژرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

خۆکوژی ژنێک لە سەقز و مێرمنداڵێک لە کرماشان

ماکۆ; تەقەی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا بریندار بونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی  لەدەست دا