خۆسوتاندنی گەنجێک لە بۆکان

خۆسوتاندنی گەنجێک لە بۆکان
KMMK:
شەممە ۳۱ی خەرمانانی ئەمساڵ گەنجێکی ۲۵ساڵ تەمەن ،خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەربە شاری بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری موکریان پشتڕاستی کردۆتەوە تائەم کاتە هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە ،بەڵام باس لەوە دەکرێ کە کێشەی دەروونی هەبووە و خەمۆکی وبارگرانی هەنووکەی کۆمەڵگایش کەبەهۆی گوشاری ئابووری وبێکاری هاتۆتە ئاراوە بەشێکن لە نەخۆشیە دەرونییەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان