kmmk: پاش تێپەڕبونی ۳ مانگ لە دەست بەسەر کردنی کاوە بابا مورادی چالاکی بواری مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد تا ئێستە هیچ زانیاریەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە کە: کاوە بابامیری چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی کورد خەڵکی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی ۳۰ جۆزەردانی ئەمساڵ لە درێژەی دەست بەسەر کردنی چالاکانی ژینگە پارێز لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەست بەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواچونی بەردەوام و شەو ورۆژی بنەماڵەی و چالاکانی ژینگە پارێز تا ئەم کاتە نەیانتوانیوە هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر بار و دۆخ و شوێنی دەست بەسەر بونیان بەدەست بهێنن و هەر جارە بەرپرسان و ناوەند ئەمنیەتیەکان لە شوێنی ئەم کەسانە خۆیان لە بێ ئاگایی دەدەن.
جێگای ئاماژەیە کە: سەحەر کازمی، موسلم سوبحانی و ئارمان غەفوری هەروەها لەو دەست بەسەر کراوانی شاری سنه و مەریوانن کە تا ئێستە لە گرتوخانەن و چارەنوسیان نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان