هەشت کۆڵبەر لە بانە بریندار بوون

KMMK:
۲۶ی خەرمانانی ۱۳۹۷، هەشت کۆڵبەر کەلەکاتی ڕۆیشتن بۆ سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بوون ، بریندار بوون.

دەورووبەری نێوەڕۆ ماشینێکی تۆیۆتا ئیستێشێن کە هەڵگری تاقمێک کۆڵبەر بوو لەگەڵ ماشینێکی پژۆپارس پێکدا دەدەن کەبەم هۆیەوە شۆفیری پژۆکەو ۸ کۆڵبەر بریندار دەبن.

کۆڵبەرە بریندارەکان کوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە.
سەرچاوە هەواڵگریەکان دەڵێن، ڕەوشتی چەندد کۆڵبەرێک ناجێگیرە وئەگەری هەیە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شارە گەورەکان.

جێگەی باسە کەبەدەر لە ڕووداوی ڕێگەوبان، لەساڵدا ڕێژەیەکی بەرچاوی کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن وبریندار دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان