کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۲۷گوڵان گەنجێکی قەسری لەماڵی باوکیدا لەهەوڵێکی خۆکوژیدا ،خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەست داوە.
تۆڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕاپۆرتێکدا بەپێی وتەی کەسێکی ئاگادار لە ڕوداوەکە نوسیویەتی “فەرهاد دوای مردنی باوکی وەکو قەیم (سەرپەرەست)ی بنەماڵەکەی بوە، بەهۆی هەژاری و بێکاری، دەرەتانی بژێوی ماڵی لێ دەبڕێت وقەرزاری مەسرەفی ماڵ دەبێت .ساڵی پار خاوەن قەرز سکاڵای لەسەر دەکەن و بەفیتی خاوەن قەرز لەلایەن ئاسایشەوە دەسبەسەر دەکرێت .خاوەن قەرز بۆئەوەی ئەم گەنجە ناچار بەدانەوەی قەرزەکەی بکات بارمتەدەدا بە ڕێداری(مامور)ئاسایش کەلەبچەی دەکەن و دەیخەنە بەر ئەشکەنجەو ئازاردان .بەهۆی ئەو ئەشکەنجەدانەوە بنەماڵەی فەرهاد دژی ڕێداری (مامور)هێزی ئاسایش سکاڵاتۆماردەکەن ،بەڵام دادگا حوکم بەری بون لەتاوانی ڕێدار (مامور)دەدات.درێژەی گوشاری ماڵی بوەهۆی ئەوەی ئەم گەنجەهەوڵی خۆکوژی بدات ولاشەی هەڵواسراوی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دەدۆزرێتەوە.
ئەمەبیستو چوارەمین ۲٤کەسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەدەنە خۆکوژی کە زۆربەیان سەرچاوەی نائومێدیەکەیان بۆ کێشەی ئابوری دەگەڕێتەوە کەئەم گرفتەش لەنەبونی کاروداهاتەوەیە و بوەبەدنەدەرو سەرهەڵدانی کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەکان ودیاردەی خۆکوژی بەشێوەیەکی مەترسیدار سەری هەڵداوەو ڕوی لەزیاد بونە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان