ئاگرکەوتنەوەو سوتانی لەوەڕگەکانی سەرپێڵ زەهاو و دارستانەکانی دەرەوەران و شاخی کۆساڵان

kmmk: ماوەی پتر لەحەوتوویەکە لە ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی “دەرەوەران ” تێدەپەڕێ و ڕووبەرێکی بەرین لەو دارستان و لەوەڕگانە سوتێنراوە و هەروەها ئاگر بەردرایە کێوی کۆساڵان و هەتا دێت ئاگرەکە بەرفراوانتر دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵەکان، پتر لە ۶۰هێکتار لە لەوەڕگەکانی سەرپێڵ زەهاو لەئاگردا سوتێنران و تەنانەت قایمقامیەتی سەرپێڵ زەهاو باسی لە ئاگر کەوتنەوە لە بەرزاییەکانی گوندی کڵاوەی سەربەو شارە کرد.

جێگەی باسە بەهۆی چڕی و بەربڵاوی ئاگرکەوتنەوەکان لەناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووماڵی هەواڵەکان وەکوو خۆی نایەتە ئاراوە و لەهەموو دەڤەرەکان ئاگر بەردراوەتە دارستان و لەوەڕگەکان لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە و جگە لە ژینگە پارێزان و خەڵکی ناوەچەکان هیچ دام و دەزگای پێوەندی داری حکوومی بەهانایانەوە ناچێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان