kmmk:
لە پەیوەندی لەگەڵ دوایین بارودۆخی بومەلەرزە لێدراوانی کرماشان کە رۆژانە لێدانی بومەلەرزە لەو ناوچانە بەردەوامە، زۆر نالەبارە و لە بواری دەرونی و ورەدا تێک شکاون.
بە وتەی سەرۆکی شۆرای شاری سەرپێڵ زەهاو موجتەبا جاسمی، هەلومەرجی لێقەوماوانی بومەلەرزە لەم شاردە زۆر نالەبارە و بە هۆی گرانی کەرەستەی تایبەت بە کردنەوەی خانو هێزی بەردەوامی کردنەوەی خانویان نەماوە و هەندێکیش لەبەر زۆری زەخت ئامادەن گورچیلەی خۆیان بفرۆشن تاکو بتوانن خانوەکانیان بەکەنەوە.
جاسمی وتی:
ئەو ناوەندانەی کە پارێزەری بومەلەرزە لێداوان بون کارەکانیان بە نیوە کارە بەجێ هێشتوە و کردنەوەی خوێندنگاکان بە نیوە کارە بە جێ هێڵدراون.
جێگای ئاماژەیە کە:
کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیاسەتی هەڵاوردن دەیهەوێت گەلی کورد ملکەجی سیاسەتە دژە مرۆڤیەکانی خۆی بکات و بە ئەمنیەتی کردنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چل ساڵی رابردوو کردوەتە بیانو بۆ پشت گوێ خستنی چاکسازی و گرفتی بێکاری و تەنانەت ژینگە کە هەمو رۆژێک چاولێگەری ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان