سایکس پیکۆ خۆڵقێنەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هۆکاری سیاسەتی ئینکارو ژینۆسایدی گەلی کورد بووە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
سایکس پیکۆ خۆڵقێنەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هۆکاری سەرەکی سیاسەتی ئینکارو ژینۆسایدی گەلی کورد بووە.
ڕێکەوتننامەی سایکس ــ پیکۆ کەڕێکەوتنێکی نهێنی‌دوو حوکومەتی پاشای و یەکگرتو بوون کەدابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان بەپێی بەرژەوەندی وڵاتانی بریتانیاو فەرانسەو وڵاتانی ڕۆژاوای پێکهێنا،دابەشکردنێک کەقەیرانەکانی دوای ئەو ڕێکەوتنە لەوکاتەوە تاکوو ئێستاش بەردەوامە.
ڕێکەوتننامەی سایکس ـ پیکۆ ڕێکەوتنی بریتانیای مەزن و فەرانسە بوو کە لە مانگی بانەمەڕی ۱۹۱٦ لەکاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا بەڕەزامەنی ڕوسەکان بۆ دابەشکردنی ئیمپراتۆری عوسمانی گرێ درا .ئەم ڕێکەوتنامە دابەشبونی عوسمانی نێوان فەڕانسەوبریتانیا لێکەوتەوە.ناوچەگەلێک کەپێشتر لەژێردەسەڵاتی خەلافەتی عوسمانیدابوو.
ڕێکەوتنێک کەتاوەکوو ئەمڕۆ کاریگەری لەسەرناوچەکەهەبوە وپەیتاپەیتاقەیرانی لێکەوتۆتەوە.شەڕی بەردەوام قەیرانی مرۆیی ،کوشت وبڕو جینوساید،ئاوارەبوونی ملیونان ئینسان وسیاسەتگەلی جینوساید ولەناوبردنی نەتەوەگەلێک کەبەپێی دابەشکاریەکانی سایکس پیکۆوە لەمافی چارەی خۆنوسی خۆیان بێبەش بوون و هەردەم لەلایەن حکومەت و نەتەوەی سەردەستەوە کوشت وبڕ کراو وحاشالێ کراو بوون .
کوردستان ودابەشکردنی لەنێوان وڵاتانی نوێوە ،بناغەی یەکێک لەسەرەکیترین ومەزنترین هات و هاوارەکان بوو کەتاکو ئێستاش درێژەی هەیە .بەپێی ڕێکەوتنی بریتانیاو فەرانسە و هێزە سیاسیەکانی ئەو سەردەمە،
کوردستان کەلەژێردەسەڵاتی عوسمانیدابوولەنێوان وڵاتانی نوێدا وەکو تورکییە وعێراق وسوریە دابەشکرا ولەمافی چارەی خۆنوسی بێبەش کرا،پێویستەباس بکرێت بەشێکی گەورەی کوردستانیش درابوە ئێران .بەدابەشبونی کوردستان بەسەر (ئێران و تورکیەو عێراق وسویە)دا و داڕمانی هێمنی و ئارامی (قەیرانی زیندو) ڕەنگ و ڕویکی تری دا بەڕۆژهەڵاتی ناوین ،چوار حکومەتی تازە شین بوو هەردەم تێکۆشاون بۆ لەناوبردن و حاشالێکردنی پێکاتەی سەرەکی ئەم ناوچە کەکوردەکان بن ،زۆرجار کوردیان کۆمەڵ کوژ کردوەو بەملیونان کوردیان ناچاربە کۆچی زۆرەملێ کردوەلەوڵاتی خۆیان وەدەرنراون بۆ وڵاتانی تر پەنایان بردوە .
ڕێکەوت لە گەڵ ئەم دابەشبونەدا هەردەم کوردان خوازیاری بەفەرمی ناسین و ماف و ناسنامەی خۆیان بووگن و لەو بوارەشدازۆرجارسەرهەڵدان کراوە ،مخابن هەرجارەو ڕێکەوتنی وڵاتانی سەردەستی کوردستان وبە دنەدانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەرکوت کراوە .دوای چەنای چەن ساڵ بەرخۆدان کوردتوانویەتی دووناوچەی فدڕاڵ بۆخۆی بونیاد بنێت ،ئیستا باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان حکومەتی خۆیان هەیەووڵات و نەتەوەی خۆیان بەڕێوەدەبەن ،لەباکوری وڵات کوردپێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی شۆڕشەوە ،حکومەتی تورکییە شەری بەردەوامی خۆ دژی کوردەکان پەرەپێداوەوسیاسەتی کۆمەڵکوژی وحاشالێ کردنی کوردان وەک پڕۆژەیک لەبەردەوام بونی دایە ،ئێرانیش وکووتورکییە فەوزایکی تەواوئەمنیەتی بەسەر کوردستاندا سەپاندوە وبەئیعدام و زیندانی کردنی کوردەکان بۆدرێژەدان بەحوکمی خۆی لەپەلەقاژەدایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ کەلەودا ئیرادە وخواستی نەتەوەگەلی تێدالەبەرچاونەگیرا ،داواکارەلەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەتێبکۆشن بۆ وەلانانی سیاسەتی داگیرکاری و دژە مرۆیی و دان بنێن بەئیرادەو خواستی نەتەوە بندەستەکاندا بۆ مافی چارەی خۆنوسی و یارمەتیدەریان بن .هاوکات بەکۆتایی هاتنی ڕێکەوتننامەی دزێوی سایکس پیکۆ ،پێویستە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی چاوێک بەسیاسەتی دژەمرۆیی خۆیدا بخشێنێتەو یاریدەری نەتەوەی کورد بێت تابتوانێت نەتەوەووڵاتی خۆی ڕێک ویەک بخاتەوەوکوردیش بتوانێت لەوڵاتی خۆیدا بەئاشتی وئازادی کەشایستەی خۆیەتی بەسەربەرزی ژیان بەڕێ بکات .هاوکات کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داواکارەلە گەلی کوردستان تێبکۆشن بۆپێکەوەژیان ،بۆئازادی زیاترو یەکیەتی نەتەوەیی وئازادی کوردستان .کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان