kmmk:
لە بڕواری ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، سورەیا خدری لە چالاکانی ئەم شارە و لەگەڵ دو منداڵی دەست بەسەر کرد.
بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەمڕۆ کاتژمێر ۸ی سەرلە بەیانی بە بێ ئیزنی دادگە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم ژنە چالاکە مەدەنیەی کوردە کە ئەندامی رێکخراوەی روجیاری کوردستانە و پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو و لەگەڵ دوو منداڵی کە هەردوو خوێندکاری زانکۆن دەست بەسەر کردووە و تا ئەم کاتە لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێنی هێشتنەوەیان زانیاری لەبەردەست نییە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووەکە: موسلم سەعید پور، لە چالاکانی مەدەنی گوندی تەنگیسەر و دانیشتوی شاری سنە، لە بڕواری ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۷ ی هەتاوی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاس پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کراوە و پاشان دەست بەسەر کراوە.
ئەم چالاکە مەدەنیەی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارشممە ۲۱خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی پاش بانگهێشت بۆ ئێدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەست بەسەر کراوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە: موسلیم سەعید پور لە پاییزی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی بەشدار بون لە مەراسمی شایی بەڕێوە چونی سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەست بەسەر کراو و پاش بیست رۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان