کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

kmmk:
چوارشەممە ۲۱ خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیک بەنداوی ” گاڕان” لە نزیک شاری مەریوان کاسبکارێکی بانەیی بوە قوربانی و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی راپۆرتەکە: زانا موحەمەدی کوڕی ئیسمائیل و خەڵکی بانە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزەدا دوو گولە بەر سینگ و شانی دەکەوێت و بە هۆی خەستی برینەکانی گیانی لەدەست داوە و تەرمی ناوبراو براوەتە نەخۆشخانەی بوعەلی سینای شاری مەریوان.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڵەی زەخت و زۆری وڵاتانی دەرەکی و دوپات بونەوەی گەمارۆ ئابوریەکان، رق و توڕەیی خۆی بەسەر گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەتاڵ دەکاتەوە و هەرچەند کە لە چل ساڵ لەسەر کار بونی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم دیاردانە بونیان هەبوە بەڵام لەم دوایانەدا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دەستی داوەتە لەسێدارەدان و کوشتن و هەڕەشەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان‌

%d bloggers like this: