kmmk: ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە جلی مەدەنییەوە لەسەر شەقامیشاری شـــنۆ دوو چالاکی مەدەنی وکۆمەڵایەتی بە ناوەکانی ” خالید گەنجی” و ” ڕەشید ناسرزادە” یان دەسبەسەر کرد.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی دەستی داوەتە ئێعدام و هەڕەشە و پەلاماری هەموو لایەنە بۆ سەر هەر چەشنە چالاکییەک کە لە لایەن گەلی کوردەوە هاتبێتە ئاراوە، و بەتەواوەتی کوردستانی میلیتاریزە کردووە وتەنانەت ڕێگە بە چالاکی مەدەنی نادات کە لەلایەن خەڵکەوە ئاراستە کرابێت
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان