ئومێد سڵێمانی قۆڵ بەست کرا

 

ئومێد سڵیمانی رۆژنامەوان ونووسەری خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە قۆڵ بەست کراو تا ئێستا زانیاریەک لە چارەنووسی لە بەردەست دانییە

ئومێد سڵێمانی رۆژی پێنج شەمەلەلایەن هێزە مەدەنی پۆشەکانەوە لە شاری سنە دەست بەسەرکراو تا ئێستا لە شوێنی هێشتنەوە دۆخی ناوبراو زانیاریەک بەدەستەوە نییە

ئومێد سڵیمانی یەکێک لە نووسەرەکانی بنکەی شرۆڤەی هەواڵی سەلامە کە  بابەتگەلێکی سەبارەت بە کێشە کۆمەڵگاییەکان بڵاو کردوەتەوە

شایەنی باسە لە درێژەی پێشێل کاری مافەکانی شارۆمەندی،شێوەی قۆڵ پێچ کردن، درێژە کێشانی ماوەی دەست بەسەربوونی چالاکانی هونەری، کلتووری وکرێکاری وهەڵسووکەوتی نایاسایی وبێ پاساوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ۸٠لەسەدی دەستبەسەرکراوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ بەڵگەی یاسایی قۆل بەست کراون وماوەیەک درێژە کە بە دەست ەسەرکراوی ماونەتەوە.

کۆمەلەی مافی مۆفی کوردستان

%d bloggers like this: