لەسێدارەدانی لاوانی کورد/ گەلی کوردستان بێدەنگی بشکێنن

KMMK:
دوابەدوای لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی و رامین حۆسێن پەناهی، ئەمرۆکە گیراوێکی سیاسی دیکەی کورد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دراوە.
کەمال ئەحمەد نەژاد ئەو گیراوە سیاسیە کوردەیە کە لە گرتوخانەی میاندواو لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو ئێعدامانە دەنگۆیی ئەوە هەیە کە دو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بە برینداری کەوتبوونە دەست هێزەکانی ئێران، هەر بە برینداری ئێعدام کراون.
هەر وەها سوپای پاسدارانی ئێران، دوێنێ هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و لە ئەنجام دا نزیکی ۱۷ ئەندامی ئەو حیزبە گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێویست دەزانە کە گەلی کوردستان لە رۆژھەڵاتی کوردستان بێدەنگی بشکێنێ و نارەزایەتی و دژایەتی خۆیی بۆ ئەو کردارە تێرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕن و خاوەن هەڵوێست دەرکەون.
بێدەنگی لەبەرامبەر ئەو کردوە دژە مروڤیانەی حکومەتی ئێران، دەبێتە هۆی جەریتر بوونی ئێران و کۆمەڵگای کوردستان توشی نەهامەتی زۆرتر دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان