لەچاوپێکەوتنی ئەردوغان و خامنەیی لەئێران ، کوردستان پێنج جار قوربانی دا

KMMK:

ڕۆژێک پاش چاوپێکەوتنی ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا وعەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەتاران بەرانبەر بە ۱۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷ی کۆچی هەتاوی :

۱ــ حکوومەتی تورکیا حوکمی چوارساڵ و هەشت مانگ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.

۲ــ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی زانیار ولوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەنایی زیندانیانی سیاسی کوردی جێبەجێ کرد.

۳ ــ سپای پاسداران هێرشی موشەکی وئاسمانی کردە سەر بڕیارگەی ناوەندی حدک وحدکا لە باشووری کوردستان کەلە ئەنجامدا ۹کەس گیانیان لە دەست داو و چەنددین کەسیش بریندار بوون.

٤ــ هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر تیمێکی گەریلاکانی پارێزەری کوردستان(YRK) وشەش گەریلا گیانیان لە دەست دا.

۵ــ هێزەکانی پشتیوانی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر پولیسی کانتۆنی قامیشڵوو لە باکووری سوریا و لە ئەنجامدا ۱۳کەس لە هێزەکانی سەربە ئەسەد کوژران و پولیسێکی ڕۆژئاوایش گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان