خۆکوژی ژنێکی گەنج لە بۆکان

kmmk: چوارشەممە ۱۴ی خەرمانانی ۹۷ ژنێکی گەنج خەڵکی شاری بۆکان دەستی دایە خۆکوژی کە بەو هۆیەوە گیانی خۆی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی موکریان، ژنێکی گەنج بەناونیشانی (چ.ص), ۳۲ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان، لەگەڕەکی فەرهەنگیانی ئەو شارە لەڕێی پەت هەڵخستن بۆ خۆی کۆتایی بەژیانی هێناوە.

جێگەی باسە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی کوڕێکی ۲ ساڵەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان