kmmk: سێشەممە ۱۳ی خەرمانانی ۹۷, نەجەف مێهدی پوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی دووحەوتوونامەی داخراو “باختر زمین” لە لایەن دادگای شۆرشی ئیران لە ئیلام بانگهێشت کرا و بە تۆمەتی بێرێزی بە رێبەری حکومەتی ئێران و پروپاگەندە دژی حکومەت بە یەک سال زیندان سزا درا.
نەجەف مێهدی پوور کارناسی باڵای زانستە سیاسییەکان و بەربژێری دەیەمین خولی پارڵمانی ئێران بووه و بە بیانۆی نەبوونی باوەری راستەقینە بە ئیسلام و ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران، مافی خۆپاڵاوتنی لێ زەوت کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان