KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۱۳ی جەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقــز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “ئاکۆ مینایی” ، ۲۳ساڵ تەمەن و کوڕی تەفێق ،جەڵکی گوندی ” پیرەومەران سەربە شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەسنووری “نەنوور”ی بانە بریندنر بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەهۆی گرانی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.
جێگەی باسە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد دەکەن بە ئامانج و بەسەدان وهەزاران کۆڵبەروکاسبکاری کورد لەڕێگەی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی بەدەستی ئەم هێزانە ،دەکوژرێن،بریندار یان دەسبەسەر دەکرێن ،ولەهەمان کاتیشدا ئەم هێزانە خۆیان وەکوو هێزی مافیا سەرقاڵی قاچاخ وئاڵۆوێردی کەلووپەلن ،دەیانەهەوێ وا دەری بخەن کە کوردستان شوێنێکی پڕ مەترسییە بۆئابووری وئەمنیەتی ئێران وئەوانیش بەو بۆنەوە هەمیشە بیانووی لێدان وکوشتنی خەڵکی کوردیان بە دەستەوە بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان