نامەی سەرئاوەڵای بنەماڵەی چالاکی گیراو بێهنام ئیبراهیم زادە

KMMK:
بنەماڵەی بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکوانی دەسبەسەر کراوی کورد لەبوارەکانی مافی منداڵان، کرێکاری ومافی مرۆڤ نامەیەکی سەر ئاواڵایان ئاراستەی هەموو لایەک کردووە وداوایانکردووە بەهانای کوڕەکەیانەوە بچن ،چون گیانی کوڕەکەیان لە مەترسیدایە وماوەیەکە بێ سەروشوێن کراوە وئاگاداری تەندرووستی ناوبراو نین ،ئێمەیش وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی نامەکە وەکوو خۆی بڵاو دەکەینەوە وهەموولایەن، ڕێخراوە و مرۆڤ دۆستان ئاگادار دەکەینەوە کەلە گۆڕی داواکاری بنەماڵەی بێهنام ئێبراهیم زادە هەڵوێست بنوێن وبەهانایانەوە بچن.

دەقی نامەکە بەم شێوەیە:

هەروەکوو ئاگادارن، بێهنام (ئەسەد) ئیبراهیم زادە لەڕۆژی ۲۷ی گەلاوێژ دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، بەبێ ئەوەی ئێمە وەکوو بنەماڵەی ناوبراو ئاگاداری دۆخ وشوێنی ڕاگیرانی بین.بێهنام تاوانێکی نەکردووە، جگە بەرگری لە مرۆڤایەتی، بێهنام هەمیشە بەرگریکاری کرێکاران،منداڵان وبەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ بووە هەربۆ ئەم ئامانجانەی ماوەی ۷ساڵی لە زیندان دابووە ولەو دەمەوەی ئازاد کراوە، بەردەوام بووە کە یارمەتیدان بە هاوڕەگەزان و منداڵانی بوولەرزە لێدراوان لە کرماشان وسەر پێڵ زەهاو.
ئێمە بنەماڵەی بێهنام ئیبراهیم زادە خوازیاری ئازادی بێ ئەملاو ئەولای کوڕەکەمانین.ئێمە زۆر پەرۆشی ڕەوشتنی تەندرووستی کوڕەکەمانین،ئێمە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بۆ بەرگری لە بێهنام لەگەڵمان بن،بەرانبەر بە دەستبەسەریەکەی ناڕەزایەتی دەرببڕن.بێهنام دەبێ بەخێرایی ئازاد بکرێت.

ئێمە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە کە ئەم نامەیەمان واژۆ کردووە بریتین لە:

زبیده حاجی زاده، نیما ابراهیم زاده، عیسی ابراهیم زاده ، موسی ابراهیم زاده، لقمان ابراهیم زاده، صدیق ابراهیم زاده ، جعفرابراهیم زاده، عصمت ابراهیم زاده، پدررحمان ابراهیم زاده ، مادر عایشه مدرسی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان